مەهاباد؛ کامران موئمنی و کوڕەکەی زاهیر موئمنی هەرکامەیان سزای سێ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپا
کامەران موئمنی و کوڕەکەی، زاهیر موئمنی، کە لە ڕەوتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا لە مەهاباد دەستبەسەرکرابوون، لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە هەرکامەیا
هەنگاو؛ دووشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کامەران موئمنی و کوڕەکەی، زاهیر موئمنی، کە لە ڕەوتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا لە مەهاباد دەستبەسەرکرابوون، لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهابادەوە هەرکامەیان سزای ٧ ساڵ و سێ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بۆ تۆمەتی "گردبوونەوە و ئاژاوەگێڕی" سزای سێ ساڵ و هەشت مانگ بەندکردن و بۆ تۆمەتی "دروستکردنی نارنجۆکی دەستی’’ سزای سێ ساڵ و ٧ مانگ بەندکردنی بەسەر کامەران موئمنی تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕەکەی زاهیر موئمنی تەمەن ٢٥ ساڵدا سەپاند.
بەگوێرەی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، لە کۆی سزای حەوت ساڵ و سێ مانگ بەندکردنی ئەم باوک و کوڕە، زۆرترین ماوەی سزای سەپێندراو بەسەریاندا واتە ماوەی سێ ساڵ و ٨ مانگ لەم سزایە شیاوی جێبەجێکردنە.
جێگای ئاماژەیە کە، لەماوەی ٧ مانگ دەستبەسەرکرانی کامەران موئمنی و زاهیر موئمنیدا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و دیدار لەگەڵ بنەماڵەیان بێبەریبوون.
ئەم باوک و کوڕەی خەڵکی مەهاباد، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری مەهاباد دەستبەسەرکرابوون.