دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بەناوی بەشیر نووری، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەم شارە دەستبەسەرکرا.

٨ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٠٩:٤٩


هەنگاو؛ دووشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بەناوی بەشیر نووری، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەم شارە دەستبەسەرکرا.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٢٤ی مەیی ٢٠٢٣) بەشیر نووری، خەڵکی سنە، لە گەڕەکی سوپای ئەم شارە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و ئیزنی دادوەر لەلایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ دەستبەسەرکەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گواستراوەتەوە.

هەتاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی ڕفاندن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە