دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا

ڕێبوار تاڵبی و محەممەد شەریفپوور باییندەرە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە کە ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەی سێ مانگ دەستبەسەر کرابوون لەلایەن دەزگای دادوەری حکوومەتی

٩ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٠:٢١


هەنگاو: سێشەممە ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

ڕێبوار تاڵبی و محەممەد شەریفپوور باییندەرە، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە کە ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەی سێ مانگ دەستبەسەر کرابوون لەلایەن دەزگای دادوەری حکوومەتی ئێرانەوە هەرکام سزای ١٥ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتووبە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٣ (١٠ی مەی ٢٠٢٣) ڕێبوار تاڵبی و محەممەد شەریفپوور خەڵکی بانە لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ژمارە دوو، بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندی حیزبێکی کوردستانی» هەرکام بە سێ مانگ بەندکران و یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو سزا دران.

ڕێبوار تاڵبی و محەممەد شەریفپوور باییندەرە، لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢٢ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و تا کۆتایی دانیشتنی دادگا لە بەندیخانە ئازاد کران.

ئەم دوو هاووڵاتییە لە ڕۆژی ٣٠ پووشپەڕ لە چوارێیانی ساڵحئاوای شاری بانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە لە شاری سنە گوازرانەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە