دانانی مەرجی بارمتەی قورس بۆ ئازادیی کاتیی هەشت چالاکی کرێکاری و مەدەنی دەستبەسەرکراو لە سنە

دەزگای دادوەریی لە شاری سنە بۆ ئازادکرانی کاتی هەشت چالاکی کرێکاری و مەدەنی بە ناوەکانی کەماڵ کەریمی، شادمان عەبدی، عەبدوڵڵا خەیرئابادی، سیروان مەحموو

٩ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٢:٢٧


هەنگاو؛ سێشەممە ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

دەزگای دادوەریی لە شاری سنە بۆ ئازادکرانی کاتی هەشت چالاکی کرێکاری و مەدەنی بە ناوەکانی کەماڵ کەریمی، شادمان عەبدی، عەبدوڵڵا خەیرئابادی، سیروان مەحموودی، ئیقباڵ پێشکاری، هاجەر سەعیدی، خەبات مەحموودی و حەبیبوڵڵا کەریمی داوای بارمتەی قورس دەکات. لەم نێوەدا تەنیا خەبات کەریمی توانیویەتی بارمتەیەکی چەند ملیار تمەنی بۆ ئازادی کاتیی خۆی دابین بکات.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەهۆی دانرانی مەرجی بارمتەی قورسی چەند ملیار تمەنی، ئەم حەوت چالاکە کرێکارییە هێشتا دەستبەسەرن و ڕێگری لە ئازادی کاتییان دەکرێت.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەنیا خەبات مەحموودی لەنێو ئەم هەشت چالاکە کرێکاری و مەدەنییە توانیویەتی بڕی بارمتەی داواکراو دابین بکات و بە شێوەیەکی کاتی ئازاد بکرێت.

لەدوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی فەرشید عەبدوڵڵاهی، باوکی لاوی گیانبەختکردوو هوومەن عەبدوڵڵاهی دوای لێدان و کووتانی ئەم هەشت هاووڵاتییە، لەلایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەرکرابوون.

کەماڵ کەریمی، شادمان عەبدی، عەبدوڵڵا خەیرئابادی، سیروان مەحموودی، ئیقباڵ پێشکاری، هاجەر سەعیدی، خەبات مەحموودی و حەبیبوڵڵا کەریمی لە شەوی ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرابوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە