دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی نییەری سەر بە شاری سنە بە ناوی موختار مینبەری، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

١٠ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٠٠:٢٣


هەنگاو: چوارشەممە، ١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی نییەری سەر بە شاری سنە بە ناوی موختار مینبەری، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٢٩ی مەیی ٢٠٢٣)، موختار مینبەری، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "نییەر"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە، لە بازگەی پشکنینی دەروازەی شاری سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی هەواڵە، هیچ زانیاری ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەسەر چارەنووسی ناوبراو هیچ ئاکامێکی نەبووە.

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لانی کەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە