دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری سنە

لە درێژەی شەپۆلی بەرفراوانی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی میلاد نەسری، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دە

١٠ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١١:٠٨


هەنگاو: چوارشەممە، ١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

لە درێژەی شەپۆلی بەرفراوانی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی میلاد نەسری، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٣١ی مەیی ٢٠٢٣) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی میلاد نەسری، تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و دانیشتووی خودی شاری سنە، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراوە و ئەو هێزانەوە ماڵەکەیان بەتەواوەتی پشکنیوە.

شایانی باسە کە میلاد ناسری، ماوەیەک لە هەرێمی کوردستان ئەندامی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بووە و لە ماوەی ڕابردوودا دوای وازهێنانی لەو حیزبە، گەڕاوەتەوە زێدی خۆی.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە