دەستبەسەرکران و ڕفاندنی ٥٤ هاووڵاتیی کورد لە مانگی مەیی ٢٠٢٣ دا

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەیی ٢٠٢٣، لانی کەم دەستبەسەرکران و ڕفاندنی ٥

١٢ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٢:٠٢


هەنگاو: هەینی ١٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەیی ٢٠٢٣، لانی کەم دەستبەسەرکران و ڕفاندنی ٥٤ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تۆمار کراوە کە دەکاتە نیوەی هەموو ئەو کەسانەی لەو مانگەدا لە ئێران دەستبەسەر کراون.


بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٣٠ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان، ٣ هاووڵاتی بە هۆی چالاکی مەزهەبی و ٢١ بە هۆی چالاکی مەدەنی لەلایەن ئەو ناوەندانەوە دەستبەسەر یان ڕفێندراون.


مانگی ڕابردوو لانی کەم ٧ چالاکی ژن، یەک مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ و هەروەها ٢ مامۆستای قوتابخانە لە کوردستان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕفێندراون.


زیاترین ژمارەی دەستبەسەر کرانەکان کە ٤٧ حاڵەت بووە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە. هەروەها زۆربەی دەستبەسەرکراوەکان کە ٢٧ حاڵەت بووە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کراون.


جێگای باسە کە لەم ٥٤ حاڵەتە دوو هاووڵاتی دوای بانگ کران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای شارەکەی خۆی دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئەو سزایەی کە بە سەریاندا سەپاوە دەستبەسەر کراوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەیی ٢٧٢٣دا لانی کەم ١٠٧ هاووڵاتی لە سەرانسەری ئێران و لەلایەن هێز و ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ۵٤ کەسیان هاووڵاتیی کورد بوون.


جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی: ٣٠ حاڵەت کە دەکاتە ٥٥.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەزهەبی: ٢ حاڵەت کە دەکاتە ٥.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
چالاکی مەدەنی: ٢١ حاڵەت کە دەکاتە ٣٩٪ی کۆی حاڵەتەکان.


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای کرماشان: ٤حاڵەت.
پارێزگای ئورمیە: ٤ حاڵەت
پارێزگای سنە: ٤٠ حاڵەت
پارێزگای ئیلام: ٢ حاڵەت
شوێنەکانی دیکەی ئێران: ٤ حاڵەت


ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی دەستبەسەر کردووە
ئیدارەی ئیتلاعات: ٤٧ حاڵەت
جێبەجێکردنی سزاکان: ٢حاڵەت
ئیتلاعاتی سوپا: ٢ حاڵەت
نادیار: ٣ حاڵەت


شوێنی دەستبەسەر کران
شەقام: ٧ حاڵەت
ماڵەوە: ٣٧ حاڵەت
دادگا: ٣ حاڵەت
جادە: ٣ حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: ١٤ حاڵەت
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە