دەستبەسەرکردنی کاویان مەولوودی، تەمەن ١٨ ساڵ لە شاری مەهاباد

کاویان مەولوودی، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد و ئامۆزای سمکۆ مەولوودی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی بەرخۆدانی جەماوەریی ئەو شارە، لەلایە

١٣ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٠٨:٤٨


هەنگاو: شەممە، ١٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کاویان مەولوودی، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ، خەڵکی شاری مەهاباد و ئامۆزای سمکۆ مەولوودی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی بەرخۆدانی جەماوەریی ئەو شارە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٣١ی مەیی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی کاویان مەولوودی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، دوای ئەوەی کە سەردانی گڵکۆی سمکۆ مەولوودی، ئامۆزا گیانبەختکردووەکەی خۆی کردووە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا وە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، لە ئاکامی بەدواداچوونی بنەماڵەی "مەولوودی"دا ئاگادار کراونەتەوە کە کوڕەکەیان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد گواستراوەتەوە.

سمکۆ مەولوودی (ئیسماعیل) و تەمەن ٣٥ ساڵ، ئێوارەی چوارشەممە، ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لە کاتی بەرخۆدانی جەماوەریی شاری مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا، لانی کەم ٢٢ لاوی کورد کە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵ بووە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە