شەپۆلێکی نوێی بانگکردن و هەڕەشەکردن لە چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کوردستان لەسەر ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیدارەی ئیتلاعات لە شارە جیاوازەکانی کوردستان، وێڕای بانگکردن و هەڕەشەکردن لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی، بەڵێننامەیەک بە ناوەڕ

١٤ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٣:٥٣


هەنگاو: یەکشەممە، ١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیدارەی ئیتلاعات لە شارە جیاوازەکانی کوردستان، وێڕای بانگکردن و هەڕەشەکردن لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی، بەڵێننامەیەک بە ناوەڕۆکێکی یاساییی ناڕوونەوە پێیان واژۆ کراوە کە لە هەر ئەگەرێکدا نابێت بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی داهاتوودا بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو؛ لە ماوە حەفتەی دووەمی مانگی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٣دا، کۆمەڵێکی بەرچاو لە چالاکانی مەدەنی، کۆمەڵایەتی و سیاسیی کوردستان لە شارە جیاوازەکانی کوردستان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کران و بە زۆرەملێ بەڵێننامەیەکیان پێ پڕ کراوەتەوە بەبێ ئەوەی کە ناوەڕۆکی یاساییی ئەو بەڵێننامەیە ڕوون بێت، ئەو چالاکانەش بە مەبەستی بەشدارینەکردنیان لە ئەگەر هەر جۆرە ناڕەزایەتییەک و ڕاگرتنی چالاکییەکانیان، ناچار کراون کە ئەو بەڵێننامەیەک واژۆ بکەن.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکانی هەنگاو؛ جگە لەو چالاکانەی کە ڕابردوویەکی بەرچاویان هەیە و ناسراون، ئەو چالاکە دەستبەسەرکراوانەوەی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"یش کە پێشتر لە بەندیخانەدا بوون و کەوتوونەتە بەر لێبوردن، دیسان سەرلەنوێ بانگ کراونەتەوە و ئەو بەڵێننامە بێ ناوەڕۆکەیان پێ پڕ کراوەتەوە.

دەوترێت ئەم هەڕەشە و گوشارە بەربڵاوانەی ئیدارەی ئیتلاعات لە پەیوەندی لەگەڵ ئەگەری گرانبوونی نرخی بەنزین و سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان و بەشداریی ئەو چالاکانە بووە.

لە لایەکی دیکەوە جیا لە بانگکردنی ئەو چالاکە مەدەنی و سیاسییانەی کوردستان، چڕبوونەوەی بارودۆخی میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان و بەردەوامیی گواستنەوەی چەکی قورس و نیمچە قورس و جۆرەکانی تەقەمەنیی شەڕ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ شار و سنوورەکانی کوردستان و زیادبوونی نیگەرانیی تێکۆشەرانی کورد لەسەر بە جموجۆڵە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە، هۆکاری دیکە ئەو بانگکردن و هەڕەشەکردنانەن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە