ڕاگەیەندراوی خەڵکی سەقز لەسەر هەوڵەکانی شارەوانی لە گۆڕستانی ئایچی و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی

خەڵکی شاری سەقز لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر هەوڵ و کردەوەکانی شارەوانی و شوورای ئەو شارە لە گۆڕستانی ئایچی ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی جۆزەرد

١٥ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٨:١٢


هەنگاو: دووشەممە، ١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

خەڵکی شاری سەقز لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر هەوڵ و کردەوەکانی شارەوانی و شوورای ئەو شارە لە گۆڕستانی ئایچی ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی جۆزەردان کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیی هێمنانە بەڕێوە دەبەن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ هاووڵاتییانی شاری سەقز لە ڕاگەیاندراوێکدا وێرای ئاماژەدان بە بەرنامەکانی شارەوانی و شۆرای ئەو شارە بۆ تێکدانی کەپر و کۆکردنەوەی هەرزاڵەکان لەو گۆڕستانە و هەروەها بەستنی جادەی ئەوێ و ڕێگریکردن لە بردنی ئۆتۆمبێل بۆ گۆڕستانی ئایچیی شاری سەقز، ڕایانگەیاند؛ کاتژمێر ١١ی ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، بە مەبەستی ناڕەزایەتیی هێمنانە لەسەر ئەم هەوڵ و کردارانە لە پێش بینای شارەوانیی شاری سەقزدا کۆ دەبینەوە و ناڕەزایەتیی خۆمان دەردەبڕین.

لە ناوەڕۆکی ئەم ڕاگەیەندراوەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە زەویی گۆڕستانی ئایچی لەلایەن خەڵکی خێرخوازەوە بۆ گۆڕستان بەخشراوە و شارەوانی مافی هیچ جۆرە دەستێوردانێکی نییە کە بیهەوێت گۆڕانکاری تێدا بکات و جادەکەی ببەستێت و ڕێگەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی خەڵک بگرێت.


لەم ڕاگەیەندراوەدا وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە مەبەست لەم کارەی شارەوانی "بۆ شاردنەوەی گۆڕی شەهید ژینا ئەمینی"یە، جەخت لەوەش کراوەتەوە کە "دەبێت مافیاکانی شارەوانی و شوورای شار بەبێ هیچ جۆرە توندوتیژی و تێکهەڵچوونێک وەڵامی داخوازی و داواکارییەکانی هاووڵاتییان بدەنەوە".


هەروەها بەپێی ئەوەی کە لە دەقی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ لەسەر ئەم بابەتە لە ماوەی ڕابردوودا ناوەندە حکوومەتییەکانەوە گوشارێکی زۆریان خستووەتە سەر بنەماڵەی ژینا ئەمینی و تەنانەت هەڕەشەیان لەو بنەماڵەیە کردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە