بەردەوامیی دەستبەسەربوون و نیگەرانی لەسەر نەخۆشیی بورهان سەعیدی، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات

بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای دژواری و گوشاری نەخۆشییەکەی و تێپەڕبوونی ٢٢ ڕۆژ لە دەستبەسەربوون، هێشتا لە دەستبە

١٨ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٦:٥٢


هەنگاو: پێنجشەممە، ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٢

بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای دژواری و گوشاری نەخۆشییەکەی و تێپەڕبوونی ٢٢ ڕۆژ لە دەستبەسەربوون، هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی جۆزەردانی ٢٠٢٣ (٨ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، بورهان سەعیدی، تەمەن ۵٩ ساڵ و خەڵکی شاری سنە کە نەخۆشیی دڵی هەیە، تاکوو ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەیە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی سەعیدی، ناوبراو لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات، لە دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمانە تایبەتەکانی و چارەسەریی پزیشکی، بێبەری و بێبەش کراوە.

هەروەها ئەم چالاکە کرێکارییە دەستبەسەرکراوە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە.

بورهان سەعیدی، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٣، پاش بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە