برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە سنووری نەوسوود
کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری ڕوانسەر بە ناوی ئەنسار (ناوبانگی هێشتا بۆ هەنگاو ڕوون نییە) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە سنووری شاری نەوسوود بەسەختی
هەنگاو: هەینی، ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شاری ڕوانسەر بە ناوی ئەنسار (ناوبانگی هێشتا بۆ هەنگاو ڕوون نییە) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە سنووری شاری نەوسوود بەسەختی بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٧ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێکی لاو بە ئەنسار (ناوبانگی هێشتا بۆ هەنگاو ڕوون نییە)، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "مەسووراخەیی"ی سەر بە ناوچەی شاهۆی شاری ڕوانسەر، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود بەسەختی بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لاق و پشتی ئەو کۆڵبەرە لاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان بەسەختی بریندار بووە و بەهۆی دژواریی برینەکانییەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری جوانڕۆ گواستراوەتەوە.