برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری شاری بانە

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی ڕەحیم فەیزی، لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەیەکی سنووریی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوو

٢١ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٢٠:٥٥


هەنگاو: یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی ڕەحیم فەیزی، لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەیەکی سنووریی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان بەسەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١١ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، هێزە حکوومەتییەکان لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی شاری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کۆڵبەرێک بە ناوی ڕەحیم فەیزی، بەسەختی بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە کە تەمەنی نزیکەی ۵٠ ساڵە و خەڵکی شاری بۆکانە، هەر دوو لاقی بریندار بووە و بەمەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی، بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری بانە گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە