بۆ جارێکی دیکە پێدرام موعینی لە بانە دەستبەسەرکرایەوە

پێدرام موعینی، چالاک و خوێندکاری دکتۆرای کۆمەڵناسی سیاسیی، جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواس

٢٢ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١١:١١


هەنگاو؛ دووشەممە ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٢
پێدرام موعینی، چالاک و خوێندکاری دکتۆرای کۆمەڵناسی سیاسیی، جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە. ناوبراو پێشتر لە ڕەوتی جوڵانەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەرکرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١١ی ژوئەنی ٢٠٢٣) پێدرام موعینی، چالاکی مەدەنیی و دانیشتووی بانە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لەو شارە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزەکانی حکوومەت هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری پێدرام موعینی لە شاری بانە و سەرەڕای پشکنینی هەموو کەلوپەلەکانی، دەستیان بەسەر مۆبایلی ناوبراویشدا گرتووە.

پێدرام موعینی، خوێندکاری دکتۆرای کۆمەڵناسی سیاسیی لە زانکۆی لێکۆڵینەوە زانستییەکانی تارانی ناوەند، ڕۆژی شەممە ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ هاوکات لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان، لەلایەن هێزە مەدەنییەکان (لباس شخسییەکان) لە تاران دەستبەسەرکرابوو.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ، شوێن و بارودۆخی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە