هاووڵاتییەک لە سەوڵاوا لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا بەناوی عارف ئەدوایی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

٢٣ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٥:٤٣


هەنگاو؛ سێشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا بەناوی عارف ئەدوایی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١٣ی ژوئەنی ٢٠٢٣) عارف ئەدوایی، خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزێکی زۆری حکوومەت لەبەرەبەیاندا بە چەند ئۆتۆمبێلێکەوە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ عارف ئەدوایی لەبەردەستدانییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە