مەسعوود دارسەنج بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

مەسعوود دارسەنج، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسل

٢٤ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٢:٥٩


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

مەسعوود دارسەنج، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای ٣٣ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی دەستبەسەر کرایەوە و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٥ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، مەسعوود دارسەنج، هاووڵاتیی خەڵکی شاری خەڵکی بۆکان، دوای ئەوەی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ دادگای جێبەجێکردنی سزاکان لەو شارە بانگ کرا، دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی ٣٣ مانگ بەندکردنەکەی، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان کرا.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی شاری بۆکانەوە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران"، "بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان و ناردنی ڤیدیۆ و هەواڵ بۆ ڕاگەیاندنە دژبەرەکانی حکوومەت" و "نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکت"، سەرجەم سزای ٣٣ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ لە شاری بۆکان و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا. پێشتر هەنگاو لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ڕایگەیاند؛ هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان بەسەر کەرەستە تاکەکەسیەکانی ئەو هاووڵاتییە وەک مۆبایل و لەبتۆپەکەیدا گرتووە.

پاشان دوای یەک مانگ دەستبەسەربوونی مەسعوود دارسەنج، لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا بە دانانی بارمتەی ٣٥٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە