ئیقبال پیشکاری، چالاکوانی کرێکاری بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

ئیقبال پیشکاری، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، دوای نزیکەی مانگێک دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی لە بەندیخانە

٢٥ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٠٩:٤٦


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
ئیقبال پیشکاری، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، دوای نزیکەی مانگێک دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١٤ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، ئیقبال پیشکاری، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

پێشتر هەنگاو لەم پەیوەندییەدا ڕایگەیاند؛ بارمتەی قورس بۆ ئازادیی ئیقبال پیشکاری و ژمارەیەکی دیکە چالاکی مەدەنی و کرێکاریی دەستبەسەرکراوی تری خەڵکی شاری سنە دانراوە.


ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣، ئیقبال پیشکاری لەگەڵ چەند چالاکێکی تری کرێکاری و مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، لە ماڵی هوومەن عەبدوڵڵاهی، یەکێک لە گیانبەختکراوانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە