گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی ئورمیە بەهۆی ڕووداوی کارەوە

کرێکارێکی بیناسازیی خەڵکی شاری ئورمیە بە ناوی فەخرەدین میکائیلی، لە کاتی کارکردندا بە هۆی ڕووداوی کار و نەبوونی ئەمنییەت لە شوێنی کار، گیانی لەدەست دا.

٢٦ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٦:٢٢


هەنگاو: هەینی، ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

کرێکارێکی بیناسازیی خەڵکی شاری ئورمیە بە ناوی فەخرەدین میکائیلی، لە کاتی کارکردندا بە هۆی ڕووداوی کار و نەبوونی ئەمنییەت لە شوێنی کار، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٢٥ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، کرێکارێک بە ناوی فەخرەدین میکائیلی و خەڵکی گوندی "لوڕباڵاجووق"ی سەر بە ناوچەی ناوەندیی شاری ئورمیە، لە کاتی کارکردندا بەهۆی بەربوونەوە و کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییی شوێنی کارەکەی، گیانی لەدەست دا.

ئەم کرێکارە خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە و بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کارییەوە لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەکی بیناسازی لە شاری ئورمیە کەوتە خوارەوە و بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە