چوار کەس لە لە بنەماڵەی گیانبەختکردووانی کوردستان کە دەستبەسەرکرابوون، بە دانانی بارمتە ئازادکران
هاشم ساعدی، ئەحمەد ڕەحیمی، ئارمان حەبیبی و عەبدولڕەحمان نەسری ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی بەرخۆدانی جەماوەریی کوردستان کە دوای چوونیان بۆ س
هەنگاو؛ هەینی ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
هاشم ساعدی، ئەحمەد ڕەحیمی، ئارمان حەبیبی و عەبدولڕەحمان نەسری ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی بەرخۆدانی جەماوەریی کوردستان کە دوای چوونیان بۆ سەر گڵکۆی گیانەبختکردووانی سەقز و بۆکان، دەستبەسەرکرابوون، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی بۆکان ئازادکران. هەروەها دوو شۆفێری ئەو دوو پاسەی کە ئەم بنەماڵانەی سەرخستبوو، لەگەڵ ئەم چوار کەسە ئازادکران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، (١٦ی ژوئەنی ٢٠٢٣) هاشم ساعدی، ئەحمەد ڕەحیمی، ئارمان حەبیبی و عەبدولڕەحمان نەسری ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی سنە، دیواندەر و دێولان و دوو شۆفێری پاسەکانیان بەناوەکانی جەماڵ و جەلیل بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی بۆکان ئازادکران.
هەر لەم ڕاستایەدا، لە ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، دوو ئەندامی دیکەی دەستبەسەرکراوی بنەماڵەی گیانەبەختکردوان بەناوەکانی سدیق بەهمەنی و حەسەن ئەمینی لە بەندیخانە ئازادکران.
هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە ژنان و منداڵانی بنەماڵەی گیانبەختکردوانی بەرخۆدانی سنە، دیواندەرە و دێولان کە دەستبەسەرکرابوون، نیوەشەو بێ هیچشتێک لە ڕێگای بۆکان بۆ سەقز ئازادکرابوون.
شەوی هەینی ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢، زیاتر لە سی کەس لە بنەماڵەی گیانبەختکردوانی بەرخۆدانی جەماوەریی سنە، دیواندەرە و دێولان کە بۆ سەردانی گۆڕی گیانبەختکردوانی بەرخۆدانی جەماوەریی بۆکان و سەقز بەرەو ئەو شارانە بەڕێکەوتبوون، لە کاتی گەڕانەوەیان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرابوون. هەنگاو توانیبووی ناسنامەی ٢٥ کەسیان ئاشکرابکات.