بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاری بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا

بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، پاش مانگێک مانەوەی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، بە دانانی بارم

٢٧ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٢:٤٢


هەنگاو: شەممە، ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، پاش مانگێک مانەوەی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١٧ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاریی کورد، تەمەن ٥٩ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کرا.

هەنگاو پێشتریش وێڕای ئاماژەدان بە نەخۆشیی دڵی ئەو بەندکراوە، بەپێی زانیاریی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ناوبراو ڕایگەیاند: بورهان سەعیدی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات، لە دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمانە تایبەتەکانی و چارەسەریی پزیشکی، بێبەری و بێبەش کراوە.

ئەم چالاکە کرێکارییە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ پاش ئەوەی کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگ کراوە، دەستبەسەر کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە