گیانلەدەستدانی دوو کرێکار لە شارەکانی مەهاباد و ئورمیە بەهۆی ڕووداوی کار

کرێکارێکی جۆشکاری بە ناوی خالید ژاڵەچیان، خەڵکی شاری مەهاباد و باخەوانێکی خەڵکی شاری ئورمیە بە ناوی فارس سیدانی لە کاتی کارکردندا بەهۆی نەبوونی ئەمنییە

٢٨ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٠٩:١٩


هەنگاو: یەکشەممە، ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

کرێکارێکی جۆشکاری بە ناوی خالید ژاڵەچیان، خەڵکی شاری مەهاباد و باخەوانێکی خەڵکی شاری ئورمیە بە ناوی فارس سیدانی لە کاتی کارکردندا بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کارەوە، تووشی ڕووداوی کار بوون و گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١٧ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، کرێکارێک بە ناوی خالید ژاڵەچیان، تەمەن ٦٦ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، لە کاتی جۆشکاریی بینایەکی نیوەکارەدا لە گەڕەکی فەرهەنگیانی ئەم شارە، لە بەرزاییی پێنج مەترییەوە کەوتە خوارەوە و بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.

حەفتەی ڕابردووش، کرێکارێک بە ناوی فارس سیدانی، لە کاتی کارکردن بە ئامێری "تیلێر"ی کشتوکاڵ و باخەوانی لە گوندی "باوان"ی سەر بە ناوچەی مەرگەوڕ لە شاری ئورمیە بەسەختی بریندار بوو.

ئەم کرێکارە، پاش ئەوەی کە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئورمیە گواستراوەتەوە، ڕۆژی شەممە، ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ بەهۆی دژواریی برینەکانی گیانی لەدەست دا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە