هاجەر سەعیدی بەدانای بارمتە ئازادکرا

هاجەر سەعیدی، خەڵکی سنە، چالاکی کرێکاری و مافەکانی ژنان، دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە یەک مانگ لە دەستبەسەرگە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بەشێو

٢٩ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٠٩:٠٨


هەنگاو: دووشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

هاجەر سەعیدی، خەڵکی سنە، چالاکی کرێکاری و مافەکانی ژنان، دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە یەک مانگ لە دەستبەسەرگە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بەشێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١٨ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، چالاکی بوارەکانی مافی ژنان و کرێکاری هاجەر سەعیدی بەدانانی بارمتە هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادگاییکردنی و بەشێویەیەکی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندەیی سنە ئازادبوو.

هەر لەم ڕاستایەدا، بورهان سەعیدی، بەندکراوی پێشوی سیاسیی و برای هاجەر سەعیدی، کە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرابوو، ڕۆژی شەممە ٢٧ی جۆزەردان، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بەشێوەیەکی کاتی و هەتا کاتی تەواوبوونی دادگاییکردنی لە بەندیخانە ئازادکرا.

هاجەر سەعیدی و حەوت چالاکی مەدەنی و کرێکاری دیکە، لە شەوی چوارشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٢، لە ماڵی بنەماڵەی هوومەن عەبدوڵڵاهی، لاوی گیانبەختکردوو لە بەرخۆدانی سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکران.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە