شۆڕش محەممەدپوور بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا

شۆڕش محەممەدپوور خەڵکی شاری سنە کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێو

٢٩ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٠:٠٨

 

هەنگاو: دووشەممە، ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣


شۆڕش محەممەدپوور خەڵکی شاری سنە کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١٨ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، شۆڕش محەممەدپوور، تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە و دانیشتووی شاری سنە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا.

ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، شۆڕش محەممەدپوور لە کاتی چوون بۆ شوێنی کارەکەی کە دەکەوێتە شارۆچکەی پیشەسازیی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییە گواسترایەوە.

شایانی باسە کە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەربوون و لێپرسینە و لێکۆڵینەوەکانیدا، لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە