بەهۆی گوشار و هەڵسوکەوتی نەشیاوی بنەماڵە، کەسێکی کوئیر خۆی کوشت

مەتین خەلیل بەیگی لە شاری شنۆ، کە یەکێک لە هاووڵاتییانی کۆمەڵەی کوئیر بوو، بەهۆی هەڵسوکەوتی نەشیاوی بنەماڵە و "گوشاری کۆمەڵایەتی" هەوڵی خ

٢٩ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٧:٣٥


هەنگاو؛ دووشەممە، ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

مەتین خەلیل بەیگی لە شاری شنۆ، کە یەکێک لە هاووڵاتییانی کۆمەڵەی کوئیر بوو، بەهۆی هەڵسوکەوتی نەشیاوی بنەماڵە و "گوشاری کۆمەڵایەتی" هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١٨ی ژوئەنی ٢٠٢٣) مەتین خەلیل بەیگی، خەڵکی شنۆ و تەمەن ٢٤ ساڵ و ئەندامی کۆمەڵگای (+LGBTQ) لەژێر گوشارە دەرونییەکان و هەڵسووکەوتی نەشیاوی دەوروبەرییەکانی و بنەماڵەکەی خۆی کوشت.

یەکێک لە هاوڕێیانی مەتین خەلیل بەیگی لەمبارەوە بەهەنگاوی ڕاگەیاند، ناوبراو لەم دواییانەدا چەندین جار لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری بەهۆی ناسنامەی ڕەگەزییەوە تووشی دەماقەڵەبووە و بەشێوەیەکی بەرچاو تووشی خەمۆکی و ناجێگیری باری دەروونی بووە.

هەنگاو پێشتر لەبارەی دۆخی ناهەمواری کۆمەڵگای کوئیر و ئێڵ، جی، بی، تی، کیو پلەس هۆشداری بڵاوکردبووە. سەرەڕای قەدەغە و بەربەستەکانی یاسایی لەسەر ئەم کەسانە، ڕەتکردنەوەی ناسنامەی خوازراوی کەسەکان لەلایەن بنەماڵە و گووشارەکانی کۆمەڵگا مەترسی جددی لەسەر سڵامەتی گیان و دەروونی ئەم کەسانە لە ئێراندا دروستکردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە