برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت

دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی شاری مەریوان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنووری "ه

٢٩ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٨:٠٢


هەنگاو؛ دووشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی شاری مەریوان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ" سەر بە بانە برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوانیوەڕۆی دووشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١٩ی ژوئەنی ٢٠٢٣) دوو کۆڵبەری خەڵکی مەریوان، کەوتنە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵە" ی بانە و بریندارکران.

ناسنامەی یەکێک لەم کۆڵبەرانە بەناوی ئیدریس ئەمینی بۆ هەنگاو ئاشکرابووە. و هەوڵەکانی هەنگاو بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی دووەم کۆڵبەر بەردەوامە.

هەنگاو زانیویەتی، کە ئەم دوو کۆڵبەرە دوای پێکرانیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە بۆ نەخۆشخانەی "سەلاحەدینی ئەیووبی" شاری بانە گواستراونەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە