باوک و کوڕێک لە مەهاباد دەستبەسەرکران و چارەنووسیان ناڕوونە

زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی عەلی دەروێشی، خەڵکی مەهاباد و کوڕەکەی، مەنسوور دەروێشی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە تێدەپەڕێت و هەتا ئێستا هیچ زان

٣٠ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٠:٣٩


هەنگاو؛ سێشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی عەلی دەروێشی، خەڵکی مەهاباد و کوڕەکەی، مەنسوور دەروێشی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە تێدەپەڕێت و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەردەستدانییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەلی دەروێشی، تەمەن ٥٢ ساڵ و کوڕەکەی مەنسوور دەروێشی، تەمەن ٣٠ ساڵ، نزیکە بە ٤٠ ڕۆژ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان بە ناڕوونی ماوەتەوە.

عەلی دەروێشی باوکی سێ منداڵ و مەنسوور دەریشی باوکی کۆرپەیەکی شەش مانگانە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەلی دەروێشی کاتژمێر نۆی بەیانی هەینی ٢٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٢ی مەیی ٢٠٢٣)، لە ماڵەکەیدا لە گەڕەکی باغ شایگانی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا. یەک کاتژمێر دواتر هەر ئەم هێزانە، مەنسوور دەروێشییان، لە شوێنی کارەکەی خۆی لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکرد.

زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە، کە ئەم باوک و کوڕە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباددا ڕاگیراون و هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدانییە.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە، عەلی دەروێشی و مەنسوور دەروێشی لەکاتی دەستبەسەرکرانییانەوە لە مافە سەرەتایییەکانی هەر بەندکراوێک وەک مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و دیدار لەگەڵ بنەماڵە بێبەریبوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە