ژیان ئاغاد یووسف، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی ئەزمیر گەڕێندرایەوە بەندیخانەی ئورمیە
ژیان ئاغاد یووسف، بەندکراوی خەڵکی کوردستانی باکوور کە لەم دواییەدا لە بەندیخانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای ئورمیە گواسترابووەوە، جارێک
هەنگاو: چوارشەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
ژیان ئاغاد یووسف، بەندکراوی خەڵکی کوردستانی باکوور کە لەم دواییەدا لە بەندیخانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای ئورمیە گواسترابووەوە، جارێکی دیکە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٢٠ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، ژیان ئاغاد یوسفی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی ئزمیر، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە گواسترایەوە.
ئەم بەندکراوە سیاسییە، ڕۆژی دووشەممە، ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٢٩ی مەی ٢٠٢٣)، لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەم شارە گواستراوەتەوە.
پێشتر هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر دۆخی ئەم بەندکراوە سیاسییە نووسی: ژیان ئاغاد یووسف ڕۆژی شەممە ٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٢٢ی پارێلی ٢٠٢٣) دوای پێنج مانگ دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیە گواسترابووەوە.
ژیان ئاغادیوسف، ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بووە و لە پاییزی ساڵی ڕابردوودا لە سنووری ئورمیە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە.
ئەم بەندکراوە سیاسییە لە ماوەی دەستبەسەری لە دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە حکوومەتییەدا، لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەریبووە و هەروەها بە شێوەیەکی نامرۆڤانەش ئەشکەنجەی دەروونیی و جەستەیی کراوە.