دەستبەسەرکردنی عەلی گۆڵمحەممەدی بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی

عەلی گۆڵمحەممەدی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، کە لە بەرخۆدانی جەماوەریی شاری بۆکان دەستبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دا

٣ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٦:٥٩


هەنگاو: شەممە، ٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

عەلی گۆڵمحەممەدی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، کە لە بەرخۆدانی جەماوەریی شاری بۆکان دەستبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ساڵێک بەندکردنی بەسەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢٤ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، عەلی گۆڵمحەممەدی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بوکان، بە مەبەستی جێبەجێکردای سزای ساڵێک بەندکردن، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

ئەو هاووڵاتییە لە مانگی بانەمەڕی ٢٧٢٣ و لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکان لە شاری بۆکان بە تۆمەتی "ئەندامەتی حیزبێکی کوردستانیی دژبەری کۆماری ئیسلامی، بەشداریی ناڕەزایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی تراکت و بڵاوکراوە"، بە کۆی گشتی ٣٢ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە کە لەو سزا دیاریکراوەش، بەپێی یاسای کۆی سزاکان تەنیا ١٢ مانگی (ساڵێک) جێبەجێ دەکرێت.

ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ٢۵ی بەفرانباری ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و لە کۆتاییدا ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی ڕەوتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

شایانی باسە کە عەلی گوڵمحەممەدی، لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکارەکەی، بێبەری و بێبەش کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە