گیانلەدەستدانی کرێکارێکی کورد لە شاری سمنان بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی کار

کرێکارێکی کورد بە ناوی ئیسماعیل عومرانی و خەڵکی شاری سەقز، بە هۆی ڕووداوی کار لە شوێنی کارەکەی لە شاری سمنان گیانی لەدەست دا.

٤ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٠:٢٧


هەنگاو: یەکشەممە، ٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

کرێکارێکی کورد بە ناوی ئیسماعیل عومرانی و خەڵکی شاری سەقز، بە هۆی ڕووداوی کار لە شوێنی کارەکەی لە شاری سمنان گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئیسماعیل عومرانی، کرێکاری خەڵکی شاری سەقز، ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣، بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی کار لە شوێنی کارەکەی و ڕووداوی بەربوونەوە لە باڵەخانەیەکی بەرز گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کرێکارە سەقزییە لە باڵەخانەیەکی چەند نهۆمی لە شاری سمنان کەوتووەتە خوارەوە و بەم هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە