نەبوونی ئەمنیەتی کار قوربانی لێکەوتەوە؛ کوژرانی دووەمین کرێکار لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو

کرێکارێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ئەمیر (سولەیمان) کەدخوداشێرە بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا، ناوبراو دووەمین کرێکارە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی نەبوونی ئ

٤ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٤:٤٤

 

هەنگاو: یەکشەممە ٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

کرێکارێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ئەمیر (سولەیمان) کەدخوداشێرە بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا، ناوبراو دووەمین کرێکارە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی کار لە شوێنێکی کارەکەی گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢٤ی ژوئەنی ٢٠٢٣) ئەمیر (سلێمان) کەدخوداشێرە کرێکاری برینداری خەڵکی بۆکان لە نەخۆشخانەی قولی پووری ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراوە پێش لەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست بدا بە هۆی ڕووداوی کار بریندار و بۆ ماوەی یەک هەفتە لە کۆمادا بوو.

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی پووشپەڕ ئیسماعیل عومرانی کرێکاری خەڵکی سەقز بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەستدا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە