دەستبەسەرکرانی منداڵێکی ١٦ ساڵە لە سەقز

منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی سینا حەیدەری لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

٤ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٥:٢٥


هەنگاو؛ یەکشەممە ٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی سینا حەیدەری لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣) ٢٥ی ژوئەنی ٢٠٢٣ (، منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی سینا حەیدەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوک و دایکی سینا حەیدەری و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ سینا حەیدەری و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە