بەرخۆدانی جەماوەریی شنۆ؛ ئازادیی کاتی ئەیووب ئاغڵیانی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە

ئەیووب ئاغڵیانی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کرا و لە دوو دۆسیەی جیاوازدا سزا

٥ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٥:٥١


هەنگاو: دووشەممە، ٥ی پووشپەڕی ٢٢٧٣

ئەیووب ئاغڵیانی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لە ڕەوتی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کرا و لە دوو دۆسیەی جیاوازدا سزای بەندکردن و لێدانی قامچیی بەسەردا سەپاوە، دوای ٢٦٢ ڕۆژانی دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی ٢١ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢٦ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، ئەیووب ئاغڵیانی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی ٢١ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە ئازاد کرا.

پێشتر هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ئەم لاوە کوردە ڕایگەیاندووە: ئەیووب ئاغڵیانی، لە ڕێبەندانی ٢٧٢٢ و لەلایەن لقی ١٠٦ی دادگای تاوانەکانی ٢ی ئورمیە بە تۆمەتی "تێکدانی کەرەستە گشتییەکان بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی نیزام و تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" سزای یەک ساڵ و پێنج مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

ناوبراو پێشتر لە مانگی بەفرانباری ٢٧٢٢، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ژمارە ٢ی شنۆ سزای ١٠ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و ٧٠ جار لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە ئەیووب ئاغڵیانی لە دۆسییەیەی سێیەمیدا، ڕۆژی شەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢، لەلایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئورمییەوە بانگهێشت کراوە و سەبارەت بە تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" و "تێکدانی کەرستەی گشتی بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی نیزام و ڕاپەڕینی چەکدارانە بەرانبەر حکومەتی ئیسلامی" (موحاڕەبە و ڕاپەڕینی چەکدارانە لەبەرانبەر حکومەتی ئیسلامی" دادگایی کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە