جەبار عەزیزی، چالاکی میدیایی لە جوانڕۆ دەستبەسەرکرا
چالاکێکی مەدەنی و میدیایی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی جەبار عەزیزی، دوای بانگکرانی بۆ دادگای ئەم شارە دەستبەسەرکرا.
٥ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٦:٣٢
هەنگاو: دووشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
چالاکێکی مەدەنی و میدیایی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی جەبار عەزیزی، دوای بانگکرانی بۆ دادگای ئەم شارە دەستبەسەرکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢٥ی ژوئەنی ٢٠٢٣) جەبار عەزیزی، خەڵکی جوانڕۆ و بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی "گوفتمان" دوای بانگکرانی بۆ دادگای ئەم شارە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ جەبار عەزیزی لەبەر دەستدانییە.