کرێکارێک لە مەهاباد لە کاتی کاردا گیانی لەدەست دا

کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد بەناوی مستەفا مەولوودی پوور، بەهۆی نەبووی پێداویستی خۆپارێزی لەکاتی کاردا تووشی ڕووداو بوو و گیانی لەدەست دا.

٧ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٣:٥٩


هەنگاو: چوارشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد بەناوی مستەفا مەولوودی پوور، بەهۆی نەبووی پێداویستی خۆپارێزی لەکاتی کاردا تووشی ڕووداو بوو و گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢٤ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، مستەفا مەولوودی پووری، تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، کە لە ڕووداوێکی کاردا بریندار ببوو، دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەدا گیانی لەدەست دا.

ئەم کرێکارە کە خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بوو، پێشتر لە ڕۆژی پێنجشەممە ١ی پووشپەڕ، لە کاتی کاردا لەشاری مەهاباد لەبەرزایی کەوتبووە خوارەوە و بەسەختی برینداربوو و بەمەبەستی چارەسەرکردن بۆ نەخۆشخانە گواسترابووەوە.

لە دوو حەوتووی ڕابردووەوە لانی کەم سێ کرێکاری دیکە بەناوەکانی ئیسماعیل عەمرانی، خەڵکی سەقز، خالید ژاڵەچیان، تەمەن ٦٦ ساڵ و خەڵکی مەهاباد و فارس سیدانی، خەڵکی ئورمیە بەهۆی نەبوونی پێداویستی خۆپارێزی لەکاتی کارکردندا تووشی ڕووداو هاتوون و گیانیان لەدەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە