ناڕوونی چارەنووسی مەجید مستەفازادە، خەڵکی مەهاباد، لەدوای دەستبەسەرکرانی

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی مەجید مستەفازادە، لە یازدە ڕۆژ پێشەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لەم شارە ڕفێندراوە و ه

٧ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٤:١٤


هەنگاو: چوارشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بەناوی مەجید مستەفازادە، لە یازدە ڕۆژ پێشەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لەم شارە ڕفێندراوە و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەڕینی یازدە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی مەجید مستەفازادە، تەمەن ٤٢ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی لەبەردەستدانییە.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، مەجید مستەفازادە، لە ڕۆژی ٢٧ی جۆزەردانی ئەم ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەشاری مەهاباد بەبێ هەبوونی ئیزنی دادوەر و بەڵگەی یاسایی دەستبەسەرکرابوو.

هەتاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بەبێ ئەنجام ماوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە