دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی عەبدوڵڵا حەمزە، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی عەبدوڵڵا حەمزە، ١٨ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارە دەستبەسەر کراوە و پاش ئە

٧ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٢٠:٢٩


هەنگاو: چوارشەممە، ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی عەبدوڵڵا حەمزە، ١٨ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارە دەستبەسەر کراوە و پاش ئەوەی کە بۆ دەستبەسەرگەی شاری سنە گواستراوەتەوە، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر بارودۆخی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی عەبدوڵڵا حەمزە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، عەبدوڵڵا حەمزە، باوکی دوو منداڵە و ڕۆژی شەممە، ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (١٠ی ژوئەنی ٢٠٢٣) لە شاری سەقز بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار لە شاری سنە گواستراوەتەوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەسەر چارەنووسی کوڕکەیان هیچ ئاکامێکی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە