عارف ئەدوایی، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

عارف ئەدوایی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەوڵاوا کە لە مانگی جۆزەردان و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٥٠

٨ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١١:١٥


هەنگاو: پێنجشەممە، ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

عارف ئەدوایی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەوڵاوا کە لە مانگی جۆزەردان و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، عارف ئەدوایی، خەڵکی گوندی "سلێن"ی سەر بە شاری سەوڵاوا، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.

شایانی باسە کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە حکوومەتییەکان بە چەند ئۆتۆمبێل هێرشیان کردووەتە سەر ئەو هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و هەروەها بارودۆخی دۆسیەکەی ناڕوونە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە