هیوا میرزایی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی هیوا میرزایی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٨ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٥:٣٠


هەنگاو: پێنجشەممە، ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی هیوا میرزایی، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان لەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هیوا میرزایی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزە حکوومەتییەکان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ هیوا میرزایی و هەروەها شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی ناوبراو دوای دەستبەسەرکردنی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە