لەدەستدانی بینایی بریندارێکی ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازای" لە شاری ئاودانان

٨ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٢٠:٠٥


هەنگاو: پێنجشەممە، ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، لاوێکی کوردی خەڵکی شاری ئاودانان بە ناوی سەجاد ڕەحمەتی، لە ڕەوتی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییە سەرانسەرییەکانی ساڵی ڕابردوودا چاوی چەپی لەدەست داوە. ناوبراو یەکێک لەو دەیان بریندارەی خۆپیشاندانەکانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"یە کە تاکوو ئێستا بەهۆی گوشار و هەڕەشەی هێزە حکوومەتییەکانەوە بێدەنگ بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەجاد ڕەحمەتی، لاوی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ساڵی ڕابردووی ئەم شارەدا بریندار بووە، کە دواتر بەهۆی قووڵیی برینەکەیەوە ناچار بووە چاوی چەپی هەڵکۆڵێت و بۆ هەمیشە بینایی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، سەجاد ڕەحمەتی سەرەڕای برینداربوون و لەدەستدانی بینایی چاوی ڕاستی، هەنووکەش وەک ستافی دووکانێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل بەردەوام کارەکانی ڕۆژانەی خۆی ڕاپەڕاندووە.

ئەم لاوە کوردە ئێوارەی ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٢، لە گۆڕەپانی بەسیجی شاری ئاودانان لەنێو ئاپۆرای جەماوەریی ناڕەزایەتییەکاندا بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەموچاوی بریندار بووە.
سەجاد ڕەحمەتی دواجار بەهۆی بەرکەوتنی لانی کەم چوار گوللەی ساچمەیی، چاوی ڕاستی خۆی بەتەواوەتی هەڵکۆڵیوە و دوای دوو نەشتەرگەری بۆ هەمیشە بینایی ئەو چاوەی لەدەست دا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە