ئارمان مینبەری بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا

ئارمان مینبەری، لاوی خەڵکی شاری سنە، دوای ٣٩ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

٩ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٣:٢٧


هەنگاو: هەینی، ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

ئارمان مینبەری، لاوی خەڵکی شاری سنە، دوای ٣٩ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە ٦ی پووشەڕی ١٤٠٢ (٢٧ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، ئارمان مینبەری، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی "نییەر"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئارمان مینبەری، وەرزشکاری بواری کاراتە، ڕۆژی یەکشەممە، ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣، دوای ئەوەی کە لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری سنە بانگ و سەردانی ئەو دادگایەی کردووە، دەستبەسەر کرا.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

ئەو هاووڵاتییە پێشتریش ڕۆژی سێشەممە، ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٣١ی جەنیوەری ٢٠٢٣) لە کاتی چوونە سەر کارەکەی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندرا و دوای مانگێک ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە