هێڵی تەلەفۆنی بەندی ژنانی بەندیخانەی سنە بەتەواوی پچڕاوە

هەنگاو زانیویەتی کە خزمەتگوزاری پەیوەندی تەلەفۆنی ناوەندی چاکسازی و پەرەوەردەی سنە ناسراو بە بەندی ژنان، لەلایەن بەرپرسانی بەندیخان

١٠ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٠:٥٩


هەنگاو: شەممە ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

هەنگاو زانیویەتی کە خزمەتگوزاری پەیوەندی تەلەفۆنی ناوەندی چاکسازی و پەرەوەردەی سنە ناسراو بە بەندی ژنان، لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە بە چەند هۆکارێکی نادیار پچڕێندراوە و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵەی بەندکراوانی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە یەک حەوتوو پێشەوە هێڵی تەلەفۆنی بەندی ژنانیبەندیخانەی شاری سنە بەتەواوەتی پچڕاوە و بەندکراوان لەم ماوەیەدا هیچ پەیوەندییەکیان بە بنەماڵەکانیانەوە نەگرتووە.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، بەدواداچوونەکانی بەندکراوانی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە و بنەماڵەکانیان لەم ڕاستایەدا بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار وەڵامی داواکارییەکانیان نەداوەتەوە.

هۆکاری پچڕانی هێڵی تەلەفۆنی بەندی ژنانی بەندیخانەی سنە، کە پێشتریش بەشێوەیەکی بەردەوام دووبارە کراوەتەوە، لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە بە هەبوونی کێشە لە هێڵەکان و خراپبوونی کابلەکانی تەلەفۆن ڕاگەیندراوە. بەڵام بنەماڵەی بەندکراوانی ئەم بەندیخانەیە پێیان وایە ئەم کارە بە ئەنقەست و لە ڕاستای گوشاری زیاتر خستنە سەر بەندکراوان ئەنجامدراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە