ناڕوونیی چارەنووسی کاوە بەهمەنی، فەرمانبەری دەستبەسەرکراوی زانکۆی "ئازاد"ی سنە

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ هەفتە لە دەستبەسەرکردنی کاوە بەهمەنی، فەرمانبەری زانکۆی "ئازاد"ی شاری سنە، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر

١٠ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ٢١:٢٣


هەنگاو: شەممە، ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ هەفتە لە دەستبەسەرکردنی کاوە بەهمەنی، فەرمانبەری زانکۆی "ئازاد"ی شاری سنە، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەدەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ دوای ٢٤ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی کاوە بەهمەنی، تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کە وەک فەرمانبەری کارگێڕیی زانکۆی "ئازاد"ی شاری سنە سەرقاڵی کارکردن بووە، تەنیا لە پەیوەندییەکی کورتخایەنی تەلەفۆنیدا بنەماڵەکەی لە دەستبەسەرکردنی ئاگادار کردووەتەوە و هەروەها لەو ماوەیەدا لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری و بێبەش کراوە.

کاوە بەهمەنی، ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ لە شاری سنە و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە