دەستبەسەرکردنی حەوت هاووڵاتیی خەڵکی سەقز
سامان پاشایی، شاهۆ ساڵحی، کامیاب ئەسڵی، کاوە حیجازی و دوو برا بە ناوەکانی ئازاد مورادیان و ئەفخەم مورادیان، شەش هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لەلای
هەنگاو: دووشەممە، ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
سامان پاشایی، شاهۆ ساڵحی، کامیاب ئەسڵی، کاوە حیجازی و دوو برا بە ناوەکانی ئازاد مورادیان و ئەفخەم مورادیان، شەش هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران و هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە. هەروەها کورش فاروقی، هاوکات لەگەڵ ئەو شەش هاووڵاتییەدا دەستبەسەر کراوە و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٣)، لانی کەم حەوت هاووڵاتی بە ناوەکانی سامان پاشایی، شاهۆ ساڵحی، کامیاب ئەسڵی، کاوە حیجازی، ئازاد مورادیان، ئەفخەم مورادیان و کورش فاروقی کە هەموویان خەڵکی شاری سەقز بوون، لەم شارەدا دەستبەسەر کراون و دواتر تەنیا کورش فاروقی، خوشکەزای ئازاد و ئەفخەم مورادیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە و تاکوو ئێستا چارەنووسی شەش کەسەکەی دیکەیان ناڕوونە.
بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، سامان پاشایی، شاهۆ ساڵحی، کامیاب ئەسڵی، کاوە حیجازی و ئازاد و ئەفخەم مورادیان بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکانی شاری تاران گواستراونەتەوە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە و هەروەها چارەنووسی ئەو شەش کەسە پاش دەستبەسەربوونیان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکاەوە لە بەردەستدا نییە.