دەستبەسەرکردنی ڕەزا کاوە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ڕەزا کاوە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە دەستبەسەر کراو و بۆ دەستبەسەرگە

١٢ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٤:٥٤


هەنگاو: دووشەممە، ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ڕەزا کاوە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە دەستبەسەر کراو و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ١٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (١ی جولای ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی ڕەزا کاوە، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی کاوە، ئەم هاووڵاتییە لە شوێنی کارەکەی لە بینای سەر بە کۆمپانیای "سەرزەوینی ئێرانیان"، کە لە بلواری کوردستانی شاری سنە هەڵکەوتووە، دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و لە کاتی دەستبەسەرکردنی ناوبراو دەستیان بەسەر مۆبایلەکەشیدا گرتووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ڕەزا کاوە لە بەردەستدا نییە و هەروەها پاش دەستبەسەرکردن و گواستنەوەی بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، لە مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بێبەری و بێبەش کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە