دەستبەسەرکردنی موحسین عەزیزی، لاوی خەڵکی پیرانشار
لاوێکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی موحسین عەزیزی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
هەنگاو: سێشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
لاوێکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی موحسین عەزیزی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٤ی جولای ٢٠٢٣) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لاوێکیان بە ناوی موحسین عەزیزی دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوەی خەڵکی گوندی "گەزگەسەک" بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.