دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی هادی مەحموودی و ئاکۆ حەمیدی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز

دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی هادی مەحموودی و ئاکۆ حەمیدی، نزیک بە دوو حەفتە لەمەوبەر لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران و

١٣ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٦:٠٩


هەنگاو: سێشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣


دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانی هادی مەحموودی و ئاکۆ حەمیدی، نزیک بە دوو حەفتە لەمەوبەر لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کران و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرەڕای ئەوەی کە زیاتر لە ١٤ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری خەڵکی سەقز بە ناوەکانی هادی مەحموودی و ئاکۆ حەمیدی تێپەڕ دەبێت، بەڵام تا هەنووکە هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.

شایانی باسە کە ئەو دوو کەسە لە ڕۆژی دەستبەسەرکردنیانەوە، واتە دووشەممە، ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ تاکوو ئێستا بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیی تەلەفۆنی یان چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا نەبووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ هادی مەحموودی و ئاکۆ حەمیدی، لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە