دەستبەسەرکردنی فەرهاد ئیسماعیلی، هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە لە ئورمیە
هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری نەغەدە و دانیشتووی شاری ئورمیە بە ناوی فەرهاد ئیسماعیلی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر
هەنگاو: چوارشەممە، ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣
هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی شاری نەغەدە و دانیشتووی شاری ئورمیە بە ناوی فەرهاد ئیسماعیلی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٤ی جولایی ٢٠٢٣)، فەرهاد ئیسماعیلی، خەڵکی شاری نەغەدە و دانیشتووی شاری ئورمیە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ئورمیە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو لە شەقامێکی شاری ئورمیە بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری و یاسایی لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە ئەو هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی، لە بەردەستدا نییە.