شوانە بابەکری، خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی شوانە بابەکری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە پاش بانگکرانی دەستبەسەرکرا.

١٤ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٠:٠٥


هەنگاو: چوارشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بەناوی شوانە بابەکری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە پاش بانگکرانی دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ (٤ی جولای ٢٠٢٣)، شوانە بابەکری، تەمەن ٣٨ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی شوانە بابەکری، ئەم هاووڵاتییە دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەرکراوە.

هەتاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتەپاڵ ناوبراو لەبەردەستدانییە.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە باوکی شوانە بابەکری بەناوی ڕەشید بابەکری ناسراو بە "ڕەشید مەنگوڕ" بەندکراوی سیاسیی بووە کە لە ساڵی (٢٦٩٣ی کوردی) لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە لە سێدارەدراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە