ئەگەری دەستبەسەرداگرتنی هەمیشەیی ئەو دوو ئۆتۆمبێلی هەڵگری بنەماڵەی دادخوازەکانی سنە

ئەو دوو پاسەی کە لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا بنەماڵەی گیانبەختکردووانی شارەکانی سنە، دیواندەرە و دێولانیان بۆ شاری سەقز گواستووەتەوە، بڕیاری ڕاگرتنی

١٤ پووشپەڕ ٢٧٢٣، ١٧:٥١


هەنگاو: پێنجشەممە، ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣

ئەو دوو پاسەی کە لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا بنەماڵەی گیانبەختکردووانی شارەکانی سنە، دیواندەرە و دێولانیان بۆ شاری سەقز گواستووەتەوە، بڕیاری ڕاگرتنیان بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە نوێ کرایەوە و ئەگەری هەیە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بۆ هەمیشەیی دەستیان بەسەردا بگیردرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ دوو ئۆتۆمبێلی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی جەمیل کووهی و جەماڵ ئەمجەدی، ئەو شۆفێرانەی کە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بنەماڵەی گیانبەختکراوانی شارەکانی سنە، دیواندەرە و دێولانی بۆ شاری سەقز و بۆکان گواستەوە، بڕیاری ڕاگیرانیان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە نوێ کرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەگەری ئەوە هەیە کە پاسەکانی ئەو دوو هاووڵاتییە کە لە ماوەی ١٩ ڕۆژی ڕابردوودا و لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، بۆ هەمیشە دەستیان بەسەردا بگیردرێت و تەنیا هۆکاریشی گواستنەوە بنەماڵەی دادخوازەکانی کوردستان لە بۆ شاری سەقز بووە.

جەمیل کووهی و جەماڵ ئەمجەدی، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١٩ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەگەڵ بنەماڵەی گیانبەختکراوانی بەرخۆدانی جەماوەریی شارەکانی سنە، دیواندەرە و دێولان، لە کاتی گەڕانەوەیان لە گۆڕستانی شەهیدانی شارەکانی سەقز و بۆکان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و ترۆمۆبیلەکانیشیان دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەم دوو شۆفێرە ڕۆژی هەینی، ٢٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٣، هاوکات لەگەڵ هاشم ساعدی، ئەحمەد ڕەحیمی، ئارمان حەبیبی و عەبدولڕەحمان نەسری، ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکراوانی شارەکانی سنە، دیواندەرە و دێولان، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کران.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە