خەسرەو فەتحی، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان لە دیواندەرە دەستبەسەرکرا

خەسرەو فەتحی، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان و کوڕی حەبیبوڵڵا فەتحی، لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری دیواندەرە لەلای

٢٥ خەرمانان ٢٧٢٣، ١٠:١٢


هەنگاو: شەممە، ٢٦ی خەرمانانی ٢٧٢٣

خەسرەو فەتحی، ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان و کوڕی حەبیبوڵڵا فەتحی، لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوانیوەڕۆی هەینی، ٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢٣ (١٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٣)، خەسرەو فەتحی، تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی دیواندەرە و کوڕی حەبیبوڵلا فەتحی لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە کاتی گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی بۆ ماڵەوە لەم شارە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ئەندامەی بنەماڵەی دادخوازان دوای دەستبەسەرکرانی بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ناسراو بە شەهرامفەر لە سنە گواستراوەتەوە.

حەبیبوڵلا فەتحی، ڕۆژی شەممە، ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لە ڕەوتی بزووتنەی ژن، ژیان، ئازادی لە دیواندەرە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکارەکانی حکوومەت کوژرا.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە هەتا ئێستا، ٨٢ ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان لە سەرتاسەری ئێران لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەرکراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە